AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٧ ١٢:١٥

سی ئێن ئێن:

چەند رێکخراوی هەستیاری ئەمریکا هاک کران

چەند رێکخراوی هەستیاری ئەمریکا هاک کران

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا لە هاک کردنی 9 ڕێکخراو لە بەشە هەستیارەکانی ئەمریکا لەوانە بەرگری، وزە و تەندروستی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، بە پێی دەستکەوتی کۆمپانیای ئەمنیەتی "پالۆئالتۆ نێتوۆرکس"، هاکرەکان دزەیان کردووەتە نێو 9 ڕێکخراو لە بەشەکانی بەرگری، وزە، تەندروستی و پەروەردەوە و لانیکەم یەکێکیان لە ئەو رێکخراوانە لە ئەمریکایە.

لێکۆڵەرانی ئاسایشی سایبری بە یارمەتی ئاژانسی ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا خەریکی دەرخستنی هەوڵی بەردەوامی ئەو هاکرە نەناسانە بۆ دزینی دەیتا سەرەکییەکان لە بەڵێنەرەکانی بەرگری ئەمریکا و ئامانجی هەستیاری دیکەن.

بەرپرسانی NSA و ئاژانسی ئاسایشی سایبری و ئاسایشی ژێرخانی ئەمریکا خەریکی شوێنگرتنی ئەو هێرشانەن. بەشێک لە NSA کە بەرپرسی هەڕەشە سایبرییە دەرەکییەکان لە دژی ناوەندی پیشەیی بەرگری ئەمریکایە، لە هەمان پێوەندیدا لە ڕاپۆرتی پالۆ ئالتۆ نێتوۆرکس پێشکەش کردووە.

هشێتا دیار نییە کە کێ ئەو هاکەی ئەنجام داوە بەڵام پالۆ ئالتۆ نێتوۆرکس پاگەندە دەکات هەندێک لە تاکتئک و ئامیری هێرشبەران، هاوشێوەی تاکتیکەکانی گرووپێکی هاکری چینییە.

News ID 39893

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha